به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە «شۆڕش ئیسماعیل» وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو ناوه‌ندی باڵای هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر، به‌غداو هه‌ر چوار ناوه‌نده‌کانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی «خانه‌قین ، که‌رکوک ، موسڵ، که‌سک)ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەش دا کە ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون، باس لەوەکرا کە، دوای دروستبوونی ناوەندەکانی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق، تیرۆریستان دەرفەتی ئەنجام دانی کاری تیرۆریستی و تێکدەرانەیان کەم بووەتەوە.
هەروەها، جەختیش لەوە کرایەوە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێکی باڵاتر، لەبەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچە جێی ناکۆکیەکاندا.بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندە و ئەفسەرانی بنکەکانی هەماهەنگیی ئەمنیی ڕاسپێردراون ھەتا لە سەر ئەرک و فەرمانی خۆیان بەردەوام بن و ئیجا جەخت لە پاڵپشتی و پشتگیریی وەزارەتی پێشمەرگەش کرایەوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی و چارەکردنی کەموکوڕییەکان.
«شۆڕش ئیسماعیل» ئەوەشی ڕاگەیاند کە: لەماوەی ڕابردوودا دۆخی ناوچە جێی ناکۆکییەکان لە مەترسیدا بووە و بەردەوام تیرۆریستان دەرفەتی کاری تێکدەرانە و نامرۆڤانەیان هەبووە، بۆیە لە ئێستادا پێشمەرگە و سوپای عیراق پێویستیان بەهەماهەنگی و هاوبەشی و چاودێریی وردی ناوچەکە هەیە،ھەتا بەستێن بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و دانیشتوان و تەواوی پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە خۆش بکرێت.
342/